ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانی فەرمی بارسێلۆنا سەبارەت بە دیمبلی

یاریگا-

لێدوانی فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەبارەت بە عوسمان دیمبلی فەڕەنسی و یاریزانی یانەكەیان.

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بارسێلۆنا ئامادە نەبوونی دیمبلی لە یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو ڕاگەیاند دوای ئەوەی ئاگاداریان كردووەتەوە ئەگەر لە ئێستادا بڕیاری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەدات لەگەڵ بارسێلۆنا ئەوا دووریدەخەنەوە.

كەمێك پێش ئێستا چاڤی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر بلباو ڕاگەیاند و لە لیستەكەدا دیمبلی نابیندرێت.

ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی یانە كەتەلۆنییەكە ووتی: ئێمە لەوە تێدەگەین كە بڕیارەكەی دیمبلی بەردەوام نەبوونە لەگەڵمان ئەو لە بڕیارەكەی ئێمە ئاگادار كراوەتەوە ، ئێمە یاریزانی پابەندمان دەوێت و پێمان ووتوە كە بە زووترین كات یانەكە جێبهێڵێت.

هەروەها ووتیشی: دیمبلی چەندین پێشنیازی لە یانەوە بۆ ڕۆشتووە ئەگەر بیوویستایە بمێنێتەوە ئەوا قبوڵی دەكرد ، چەندین ئۆفەرمان بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی پێشكەشكردووە بەڵام بە ڕێگای نامۆ ڕەتیدەكردەوە، بەڵام پێم وایە ئێستا دەبێت بڕوات،  دەبێت پێش تەواوبوونی مانگی یەك لە یانەكە بڕوات و ئەوەمان پێ ڕاگەیاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button