ئه‌وروپائیسپانیا

ئەیاكس نرخی نیكۆلاس تالیافیكۆی بۆ بارسێلۆنا دیاریكرد

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ڕایانگەیاند یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی نرخی نیكۆلاس تالیافیكۆی بۆ بارسێلۆنا دیاریكرد.

بارسێلۆنا لە هەولی پتەوكردنی ڕیزەكانیدایە و یەكێك لە هێڵەكان كە دەیەوێت پتەوی بكات باڵی جۆردی ئەلبایە و دەیەوێت یاریزانێك بگوازێتەوە بۆ ئەو هێڵە.

بەپێی زانیاریەكانی “TYC”ی ئەرجەنتینی یەكێك لەو ناوانە كە بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی ئەدات نیكۆلاس تالیافیكۆیە و ئەیاكس داوای حەوت ملیۆن یۆرۆ دەكات لە پێناو دەستبەرداربوون لە یاریزانەكە.

گرێبەستەكەی تالیافیكۆی 29 ساڵان لەگەڵ ئەیاكس لە 2023 بەسەردەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button