ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سکای: یۆڤی لە ئۆفەرەکەی دیبالا پاشگەز بووەتەوە

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس لەو گرێبەستە پاشگەزبووەتەوە کە خستبوویە بەردەم پاوڵۆ دیبالا.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، دیبالا رازی بووە بە گرێبەستی یانەکە کە هەشت ملیۆن یۆرۆ موچە بووە لەگەڵ دوو ملیۆنی دیکە بەپێی ئاست و ئەنجام بەڵام دواتر یانەکە گفتوگۆکانی دواخست و ئێستاش بە یاریزانەکەی راگەیاندووە ئامادەیە دەستبەرداری ببێت ئەگەر بە مووچەیەکی کەمتر رازی نەبێت.

دەنگۆی کێشەکانی نێوان ئەو یاریزانە و کارگێڕی یانەکە بەوە پشتراست بووەوە کە دیبالا پاش گۆڵەکەی بەرامبەر ئوێندزی ئاهەنگی نەگێڕا و بە چاوێکی توڕەییەوە سەیری ئەو شوێنەی کرد کە بەڕێوبەرانی یانەکە دانیشتبوون.

بەگوتەی سەرچاوەکە یۆڤی دەزانێت تا ئێستا دیبالا هیچ ئۆفەرێکی باشتری بۆ نەهاتووە لەلایەن یانەکانی  دیکەوە و ئەمە بەکاردەهێنن تاوەکو بە موچەیەکی کەمتر رازی ببێت.

هاوینی داهاتوو گرێبەستی دیبالا لەگەڵ یۆڤی کۆتایی دێت و تا ئێستا داهاتووی ئەو یاریزانە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button