ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی بیر لە یاریزانێکی ئینتەر دەکاتەوە

یاریگا-یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئیڤان پێریسیچی یاریزانی ئینتەرمیلان دەدات.

بەگوێرەی رۆژنامەی میرۆر، توخێل ئارەزووی ئەو یاریزانە دەکات چونکە دەتوانێت لە هەردوو باڵی چەپ و راست یاری بکات و توانای بەرگری و هێرشبردنی هەیە.

چێڵسی لە تواناکانی بێن چیڵوێڵ بێ بەش بووە پاش پێکانە سەختەکەی و ئیڤانیش هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێتم هەربۆیە دوور نیە ئینتەر لە گواستنەوەی زستانەدا بیفرۆشێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، یانەکانی ئارسناڵ و تۆتنهامیش ئارەزووی کرواتییە ٣٢ ساڵەکە دەکەن بەڵام خۆی زیاتر حەز بە چێڵسی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button