ئه‌وروپائیسپانیا

پێکهاتەی ریال مەدرید بۆ یاری ئەمشەو

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پێکهاتەی یانەکەی بۆ یاری ئەمشەو بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بڵاویکردەوە.

هەژمارەی فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری یانەکەی بۆ یاری ئەمشەو بەرامبەر یانەکەی هەرێمی باسک بۆ پێکهاتەی سەرەکی دەست نیشانکراون و، ئەوەی چاوەڕواننەکرا بوو، بەشداری کردنی داڤید ئالابای بەرگریکارە.

ئالابا لە ماوەی رابردوو بەهۆی پێکان بەشداری چەند یارییەکی یانەکەی نەکرد، بۆیە پێشبینی دەکرا بۆ ئەم یارییەش بانگهێشت نەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button