ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بۆ مانگی ڕابردوو دەستنیشانكرا

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بۆ مانگی ڕابردوو دەستنیشانكرا.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی پریمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕەحیم ستیرلینگی یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی وەك باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولەكە دیاریكرد.

پێشتر هەریەك لە یاریزانان ( كانسێلۆ ، مادیسۆن ، مارتێنلی ، ماونت ، ئۆدیگارد ، سۆن ، ستیرلینگ )ی وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی 12ی خولەكەی دەستنیشانكرابوون دوا جار ستیرلینگ خەڵاتەكەی بردەوە.

– ڕەحیم ستیرلینگ ، لە مانگی ڕابردوودا 450 خولەك یاری كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات و 15 لێدانی هەبووە بۆ ناو گۆڵی بەرامبەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button