ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

سێ یانەی ئیسپانی هەوڵی گواستنەوەی دیبالا دەدەن

یاریگا
پاولۆ دیبالا، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتووەتە رێکەوتن، بۆیە چاوەڕی دەکرێت کۆتایی ئەم وەرزە لە یانەکەی بڕوات.

ماڵپەری Tyc بڵاویکردەوە تاوەکو ئێستا یاریزانەکەی خانمە پیرەکە لەگەڵ یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتووەتەوە رێکەوتن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و هەرسێ یانەی ئیسپانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و هەروەها ئاتلێتیکۆ مەدریدی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

دیبالا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس کۆتایی دێت، ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە گرێبەستەکەی نوێ نەکرێتەوە، ئەوا بێ بەرامبەر ریزەکانی بیانکۆنێری جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button