ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

بەیاننامەی فەڕمی یوڤێنتوس سەبارەت بە پێكانەكەی كیێزا

یاریگا-

بەیاننامەی فەڕمی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی سەبارەت بە پێكانی فیدریكۆ كیێزای ئەستێرەی یانەكەیان.

ڕۆما لە یاریگای خۆیدا میوانداری یوڤێنتوسی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ كۆتایی هات و لە خولەكی 32ی یاریەكەدا بەهۆی پێكانەوە كیێزا یاریگای جێهێشت.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی یوڤێنتوس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند:

” فیدریكۆ كیێزا ڕەوانەی پشکنینی پزیشکی کرا دوابەدوای ئەو پێکانەی لە یاری ڕۆما-یوڤی توشی هات و ڕاپۆرتە پزیشکیەکان دەریان خست کە پچڕان لە بەستەری پێشەوەی قاچیدا ڕووی داوە ، کییزا لە چەند ڕۆژی داهاتوو نەشتەرگەری بۆ ئەکرێت”.

بەهۆی سەختی پێكانەكەیەوە چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی وەرز ئەستێرەكەی ئازۆریەكان لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button