ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

بەرێوەبەری کارەکانی دێست باس لە داهاتووی دەکات

یاریگا
سێرجینۆ دێست، بەرگریکاری بالی راستی ئەمریکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەنیە ئەم زستانە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

بەرێوەبەری کارەکانی بەرگریکارەکەی بلاوگرانا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا دەڵێت ” ئەو یاریزانە نایەوێت ئەم زستانە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، سەبارەت بە هاوینی داهاتووش کە دەڵێن بایرن میونشن هەوڵی گواستنەوەی دەدات، گومانمان هەیە و ناتوانین هیچ قسەیەک بکەین ”.

دێست ساڵی 2020 لە ریزەکانی یانەی ئایاکسی هۆلەندا گواسترایەوە بارسێلۆنا و لەگەڵ ئەو یانەیە تاوکو هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button