ئه‌مریکائیسپانیا

سێرجینۆ دێست تووشی پێکان بووە

یاریگا
سێرجینیۆ دێست، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئەمریکا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر کەنەدا بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و نەیتوانی لە یاری کردن بەردەوام بێت.

گێرگ بێرهالتەر راهێنەری هەڵبژاردەی ئەمریکا دوای یارییەکە پشت راستی کردەوە بەرگریکارەکەیان لە پاژنەی قاچی تووشی پێکان بووە و ئەستەمە بۆ یاری داهاتوویان بەشداری بکات. راهێنەرەکەی ئەمریکا گووتیشی بریارە ئەمڕۆ ئەو یاریزانە پشکنینی بۆ بکرێت و دواتر چارەنوسی یەکلایی دەکرێتەوە.

سەرچاوەکانی ئیسپانیاش بڵاویان کردووەتەوە کارگێری بارسێلۆنا داوایان کردووە ئەوان لە پشکنینەکانی بەرگریکارەکەیان ئاگادار بکەنەوە و ئەەگر پێویستیش بوو دەبێت ئەو یاریزانە رەوانەی وڵاتەکەیان بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button