ئه‌وروپائیسپانیا

بەپەلە: یاریزانێکی دیکەی بارسێلۆنا تووشی پێکان بوو

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەمشەو لە کاتێکدا لە گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانەی دینامۆکیەڤی ئۆکراینی دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە بەهۆی پێکان لە تواناکانی سێرجینۆ دێست بەرگریکاری ئەمریکی یانەکەشی بێ بەش دەبێت.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، لە دوایین یەکەی ئامادەکاری بلاوگرانا بەرگریکارە ئەمریکیەکەی ئەو یانەیە هەستی بە ئازار کردوو، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە ئەو یاریزانە ناتوانێت بۆ یاری ئەمشەو بەشداری بکات.

بێجگە لە دێست، هەر یەکە لە جێرارد پیکێ، سێرجی رۆبێرتۆ، پیدری، برایسوەیت و سێرخیۆ ئەگوێرۆش بەهۆی پێکان بەشداری ئەم یارییە ناکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button