ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

بەرگریکارێکی بارسێلۆنا تووشی پێکان بوو

یاریگا
کەمێک پێش ئێستا یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پێکانی سێرجینۆ دێست بەرگریکاری یانەکەیانی پشت راستکردەوە.

هەژمارەی فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، بەرگریکاری ئەمریکی بالی راستی یانەکەیان لە رانی راستی تووشی پێکان بووە و، گەڕانەوە و چاک بونەوەشی پەیوەستە بە چارەسەرییەکانی.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی نزیک لە یانە کەتەلۆنیەکە باس لەوە دەکەن ئەم وەرزە بۆ دێست کۆتایی هاتووە و ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی دیکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button