ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریبێری بۆ یانەیەک نمایشکرا کە نەیاندەزانی هێشتا یاریزانە!

یاریگا-فرانک ریبێری بۆ فرۆشتن بە یانەیەک نمایشکراوە کە پێیان وابووە یاریزانە فەڕەنسییەکە وازی لە یاریکردن هێنا.

پێدەچێت فرانک لە جێهێشتنی یانەی سالێرنیتانای ئیتاڵی نزیک بووبێتەوە پاش لێدوانێکی بەڕێوبەری یانەی سیارای بەڕازیلی.

رۆبنسن دی کاسترۆی سەرۆکی سیارا بۆ گلۆبۆ ئیسپۆرت وتی “دوێنێ پەیوەندییان پێوەکردم و وتییان دەرفەتی ئەوەت دەخەینە بەردەست کە فرانک ریبێری ببێتە یاریزانتان، لە راستیدا نەمدەزانی کە هێشتا بەردەوامە لە یاریکردن و نازانم دەیگوازینەوە یاخود نا”.

سالێرنیتانا لە کۆتا ریزبەندی خولی ئیتاڵی دێت و کۆتا دوو یاریشی بەهۆی کۆڤید ١٩ دواخراوە.

فرانک ریبێری مانگی چوار دەبێتە ٣٩ ساڵ.

Back to top button