ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ریبێری لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵی گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
فرانک ریبێری، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە خولی ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت و بریارە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی سالێرێنتینای ئەم وڵاتەوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی توتو میرکاتۆ بڵاویکردەوە، یاریزانە فەرەنسیەکە دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی فیۆرێنتینا کۆتایی هات، لەگەڵ ئەو یانەیە نەگەیشتە رێکەوتن، دواتر چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەیاندا و دواجار لەگەڵ یانە تازە سەرکەوتووەکەی سێریائەی گەیشتە رێکەوتن و بریارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی هەواڵی گواستنەوەی بڵاوبکرێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە گرێبەستی ریبێری لەگەڵ یانە نوێیەکەی بۆ ماوەی وەرزێک دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ووردەکاری تێچووی گرێبەستەکە باس نەکراون.

Back to top button