ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیا

بەشێک لە کارگێری بایرن میونشن لەگەڵ گەڕاندنەوەی ریبێرین

یاریگا
فرانک ریبێری، یاریزانی فەرەنسی پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لەوانەیە دوای چەند ساڵێک لە جێهێشتنی ئەو یانەیە، بگەڕێتەوە و پەیوەندی بەم یانەیەوە بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی پێشووی یانەی فیۆرێنتینا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە، یانەکەی جێهێشت و چەند یانەیەکی دیکەی لە وڵاتەکەیان ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە. لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیش ئاماژەی بەوە کردووە ئۆلی هۆینس و ئۆلیڤەر کان و چەند ئەندامێکی دیکەی باڤارییەکان لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو یاریزانانە.

سەرچاوە ئەڵمانیەکە ئەوەشی باسکردووە تەنها رێگری لەبەردەم گەڕانەوەی ریبێری بۆ ریزەکانی یانەی بایرن میونشن، حەسەن ساڵح حەمیدزیچ بەرێوەبەری وەرزشی ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button