ئه‌مریکا

یاریزانانی بۆلیڤیا داوای شایستە داراییەکانیان دەکەن

یاریگا- جیاوازیی کەوتۆتە نێوان یاریزانانی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا و حکومەتی وڵاتەکەیانەوە سەبارەت بەو بەڵێنانەی پێشتر بە یاریزانەکانی داوە.

حکومەتی بۆلیڤیا بەڵێنی پێدانی 20 هەزار دۆلاری بە هەر یاریزانێک دابوو وەک پاداشت کردنیان بۆ بەشداریکردن لە کۆپا ئەمریکای 2019ی بەڕازیل. لە ئێستادا پێش چەند کاتژێمرێک لە دەستپێکردنی یاری سێیەمی کۆمەڵەکان بەرامبەر ڤێنزەوێلا، یاریزانانی بۆلیڤیا داوای %50ی ئەو شایستە داراییە دەکەن پێش یارییەکە. ئەوەش واتا 10 هەزار دۆلاریان دەوێت وەک نیوەی ئەو بەڵێنەی حکومەت پێیداون.

پێشتریش حکومەت ئەو داوایەی یاریزانانی ڕەت کردبووەوە کە داوای زیادکردنی شایستە داراییەکانیان کردبوو بە 40 هەزار دۆلار.

هەڵبژاردەی بۆلیڤیا لە کۆمەڵەی بەڕازیل، پیرۆ و ڤێنزەوێلا دێت، هێشتا هیوای ماوە بۆ گەشتن بە قۆباغی داهاتوو ئەگەر بێتو بردنەوە تۆمار بکات و وەک باشترین پلەی سێیەم سەرکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button