ئه‌وروپائینگلتەرا

لیستەر سیتی ماوەی دووركەوتنەوەی ڤاردی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی ماوەی دووركەوتنەوەی جیمی ڤاردی هێرشبەری یانەكەی ڕاگەیاند.

ڤاردی لە ئەژنۆیدا تووشی پێكان هات لە یاری یانەكەی بەرامبەر لیڤەرپول لە میانەی یاریەكانی پریمەرلیگدا.

ڕۆدجەرز لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: جیمی بۆ ماوەی هەشت هەفتە لە تیمەكەمان دادەبڕێت ، بەهۆی پێكانەوە ، جۆنی ئیڤانز دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەكەی لە مانگی سێدا دەگەڕێتەوە ڕاهێنانەكان.

ئەمڕۆ لیستەر سیتی لە یاریەكانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا ڕووبەڕووی واتفۆرد دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button