ئه‌وروپائیسپانیا

پیكێ موچەی ڕاستەقینەی خۆی لە بارسێلۆنا ئاشكرا دەكات

یاریگا-

جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی موچەی ڕاستەقینەی خۆی لە یانەكەی ئاشكرا دەكات و وەڵامی ڕۆژنامەنووسێك دەداتەوە.

پێشتر لویس كانۆت ئاشكرایكرد پیكێ لەگەڵ بارسێلۆنا بڕی 28 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت ، هەروەها ووتیشی هەریەك لە یاریزانان بۆسكێتس و ئەلبا موچەكەیان كەم نەكردووەتەوە تەنها دوایانخستووە.

لە وەڵامدا پیكێ لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڕی ئەو موچەیەی وەریدەگرێت دایناوە كە ساڵانە لەگەڵ یانەكەی 2 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

هەروەها نووسیویەتی: کەسایەتییەکانی لەم شێوەیە بۆ بەرگریکردن لە هاوڕێکانیان دەچنە سەر تەلەفزیۆن ، لێرە 50٪ ی ئەو مووچانە لە 30ی کانوونی یەکەمەوە بەدەستهاتوون، کەمێک ڕێز لە خۆتان بگرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button