ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

کۆستا گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە

یاریگا
دیێگۆ کۆستا، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مینەرۆی بەڕازیلی تەنها دوای چوار مانگ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە هەڵوەشاندەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە ئیسپانیەکە تەنها دوای چوار مانگ یاری کردن بۆ یانە بەڕازیلیەکە بریاریداوە ئەو یانەیە جێبێڵێت و بگەڕێتەوە ئەوروپا، بۆیە لەگەڵ کارگێری یانەکەی گەیشتە رێکەوتن و، گرێبەستەکەی هەڵوەشایەوە و دەتوانێت بگەڕێتەوە کیشوەری ئەوروپا.

کۆستا دوای جێهێشتنی ئەوروپا گەڕایەوە بەڕازیل و پەیوەندی بە یانەی ئاتلێتیکۆ مینیەرۆ کرد، لەگەڵ ئەو یانەیە لەم ماوەیەدا بەشداری 19 یاری کرد و، توانی پێنج گۆڵ و ئاسیستێک تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button