خوله‌کانی دیکە

بەیاننامەی فەرمی بەنفیکا لەبارەی دەنگۆی ڕێککەوتنیان لەگەڵ دیێگۆ کۆستا

یاریگا- یانەی بەنفیکای پرتوگالی تەمومژی نەهێشت بەسەر دەنگوباسەکانی پەیوەندی کردنی دیێگۆ کۆستا بە یانەکەیانەوە و تەواوی ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە.

چەند ڕۆژێکە میدیای ئیسپانی و لەنێویاندا مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ باس لەوە دەکەن ئەو یاریزانە لەگەڵ بەنفیکا گەشتۆتە ڕێککەوتن.

ئەمڕۆ بە فەرمی یانە پورتوگالییەکە وەڵامی تەواوی دەنگوباسەکانی دایەوە و ڕەتی کردەوە هیچ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ ئەو هێرشبەرەدا کربێت.

کۆستا مانگی دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو جیابوونەوەی خۆی لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید ڕاگەیاند کە دواتر یانە ئیسپانییەکە بە “هۆکاری کەسیی” ناوی برد. لەو کاتەوەش کۆستا بێ یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button