ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

هالاند ئەم وەرزەش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت

یاریگا
لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە ئەم زستانە ئێرلینگ هالاند هێرشىەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت، بەڵام بەرپرسێکی یانەکە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

واتسکێ بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی DER SPIGEL سەبارەت بە دەنگۆکانی ئەم دواییە دەڵێت ” ئەو دەنگۆیانە راست نین کە دەڵێن هێرشبەرەکەمان ئەم هاوینە یانەکەمان جێدێڵێت، کێ قبولی دەکات هێرشبەرێکی لەمجۆرە و لەم کاتە بەڕێ بکەیت کاتێک کە ناچار نیت ”.

ئەم قسانەی بەرپرسەکەی زەردەواڵەکان لە کاتێکدا پێشتر هەر خۆی رایگەیاندووە هاوینی داهاتوو بە رێژەیەکی زۆر هالاند ریزەکانی یانەکەیان جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button