ئه‌وروپائیتاڵیا

یارییەکەی ئینتەر میلان دواخرا و یاریزانێکی تووشی پێکان بوو

یاریگا
بریاربوو ئەمڕۆ لە گەڕی بیستەمی سێریائەی ئیتاڵیا ئینتەر میلانی پێشەنگی خولی ببێتە میوانی بۆلۆنیا، بەڵام بەهۆی کەرەنتین کردنی زۆربەی یاریزانەکانی خاوەن یاریگا، یارییەکە دواخرا.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی یانەی خاوەن یاریگا ئامادەنەبوو بەهۆی کەرەنتین کردنی یاریزانەکانیان لە یاریگا ئامادەبن یارییەکە دواخرا، بەڵام یاریزانانی بەرامبەر لە یاریگا ئامادەبوون و تاوەکو ئێستاش چارەنوسی نادیارە، هەر لەو کاتە سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری نێرازۆری یاریزانەکانی ئاگادار کردەوە یارییەکی دۆستانە لە نێوخۆیان ئەنجام بدەن، ئەوە بوو دی مارکۆی بەرگریکار تووشی پێکان بوو.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە بەرگریکاری باڵی چەپی ئینتەر میلان بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ دۆمفیرز تووشی پێکان بووە و بریارە سبەی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت.

Back to top button