ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

پێرێز دەیەوێت ئەم زستانە ئێمباپێ بۆ ریزەکانی ریال مەدرید بگوازێتەوە

یاریگا
فلۆررێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پلانێکی داناوە بۆ ئەوەی هەر ئەم زستانە کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ناچار بکات، دەستبەرداری کلیان ئێمباپێ هێرشبەرەکەیان بن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، سەرۆکەکەی شاهانەکان زۆر لێزانانە هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەکەی شازادەکان دەدات، ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و ئەو کات دەتوانێت بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات، بەڵام سەرۆکی ئەو یانەیە ئامادەیە ئەم زستانە 50 ملیۆن بە یانە فەرەنسیەکە بدات، بۆ ئەوەی یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان و یانەکەش بێ بەرامبەر لەدەستی نەدات.

ئێمباپێ چەندینجار داواکاری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە، چونکە هەموو ئامانجی ئەوەیە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button