ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستی هێرشبەرێکی نوێکردەوە

یاریگا
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا گرێبەستی ئانخێل کۆریا، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەکەی بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لەگەڵ هێرشبەرەکەی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ناوەی سێ وەرزی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 نوێکرایەوە و، بەم شێوەیە ئەو یاریزانە تا ئەو کاتە پەیوەست دەبێت بە یانەکەیان.

کۆریا لە ساڵی 2015 ریزەکانی یانەی سان لۆرێنزۆی وڵاتەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد، ئەو یاریزانە لەو کاتەوە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتییەکان لەگەڵ یانەکەی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، بەشداری 305 یاری کردووە و توانیویەتی 53 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.

Back to top button