ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا تووشبوونی دوو یاریزانی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی تووشبوونی دوو یاریزانی دیكەی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هەریەك لە یاریزانان پیدری و فێران تۆرێس ئەرێنی بووە.

هەروەها ڕایانگەیاند هەردوو یاریزان تەندروستیان باشە و لە ماڵەكانی خۆیان كەرەنتین دەكرێن.

بارسێلۆنا لە ئێستادا بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button