ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
یۆڤی تەنها بە کەمکردنەوەی موچەکەی ئامادەیە بێرناردێسکی بهێڵێتەوە
یانەی یوڤێنتۆس رازییە گرێبەستی فێدیریکۆ بێرناردێسکی نوێبکاتەوە بەڵام دەبێت هێرشبەرە ئیتاڵییەکە بە موچەیەکی کەمتر لە گرێبەستەکەی ئێستای رازی ببێت.
موچەی ئێستای یاریزانەکە چوار ملیۆن یۆرۆیە، بە گوتەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ یۆڤی دەیەوێت موچەکەی کەمبکاتەوە بۆ ٢.٥-٣ ملیۆن یۆرۆ ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو ئاستەی پێشکەشنەکردووە کە لە سەرەتادا چاوەڕوانی لێدەکرا.
لەگەڵ ئەوەشدا بێرناردێسکی لە پلانەکانی ئالێگری راهێنەردایە و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەسەر خواستی ئەو بووە. ناوبراو لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.