ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

هێندەرسن پەشیمانە مانەوەی لە یونایتد هەڵبژارد

یاریگا-دین هێندەرسن گۆڵپارێزی دووهەمی مانچێستەریونایتد پەشیمانە لەوەی هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تازەکردووەتەوە.

بەهۆی ناجێگیری ئاستی دەیڤد دی خیا، یونایتد گرێبەستی گۆڵپارێزە ٢٤ ساڵەکەی نوێکردەوە و موچەکەی بەرزکردەوە بۆ ١٠٠ هەزار پاوەندی هەفتانە بەڵام دۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە و بەهۆی گەڕانەوەی دی خیا بۆ ئاستی راستەقینەی، تا ئێستا تەنها لە دوو یاریدا دین  بەشداری پێکراوە.

هێندەرسن دوو ساڵی رابردووی لە خواستن بەسەربرد لەگەڵ شێڵفڵد یونایتد و بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بانگهێشتکرایەوە یانەکە و ئەگەری ئەوە هەبوو ببێتە گۆڵپارێزی یەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button