ئاسیائه‌وروپائیتاڵیا

سەردار ئازمون بووەتە ئامانجی یانەیەکی ئیتاڵی

یاریگا
سەردار ئازمون، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران و یانەی زێنیت سان پێتەربورگی رووسیا، بووەتە ئامانجی یەکەمی ئەم زستانەی یانەی ئاتالانتای ئیتاڵیا.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەکەی وڵاتەکەیان ئامانجیانە بۆ ئەم زستانە هێرشبەرە ئێرانیەکەی یانەی زێنیت بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو هەوڵەکانیان بۆ ئەم مەبەستە دەست پێ بکەن.

ئازمون هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، ئەو یاریزانە ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە خولی رووسیا بەشداری 14 یاری کردووە و توانیویەتی 7 گۆڵ و 4 ئاسیست بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

Back to top button