ئیتاڵیا

سەردار ئازمون بە گرەو کردنی وەرزشی تۆمەتبار دەکرێت

یاریگا –

سەردار ئازمون، هێرشبەری یانەی رۆمای ئیتالیا و هەڵبژاردەی ئێران، هاوشێوەی یاریزانانی تری سێریا ئەی بە تۆمەتی گرەو کردن لەسەر وەرزش تۆمەتبار کرا.

فابریزیۆ کۆرۆنا، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، کە گرەوکردنی بەرفراوانی یاریزانانی لە تۆپی پێی ئیتاڵیادا ئاشکرا کردووە، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە سەردار ئەزمونی هێرشبەری یانەی رۆما گرەو لەسەر پێشبڕکێی ئەسپ دەکات، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی قەدەغەکردن و سڕکردنی هێرشبەرە ئێرانییەکە.

ئازمون زۆر حەزی لە ئەسپ سوارییە وهەر لە منداڵیەوە ئەسب سوارێکی بە توانا بووە و چەندین ئەسبی گرانبەهای هەیە. بنەماڵەی ئازمون لە ئێران سەرقاڵی بەخێوکردنی ئەسپن و فێرگەیەکی تایبەت بە ئەسب سوارییان هەیە.

ئازمون ئەسبێکی بە ناوی (سکای) هەیە کە لە ساڵی 2020 بەشداری پێشبڕکێ نێودوڵەتی کردووە لە ئوسترالیا و پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیتالیا، ئازمون کە خاوەنی 52 ئەسپی پێشبڕکێیە لە باشترین جۆرەکانی ئێرانی، لەسەرەتای رۆیشتنی بۆ ئتیاڵیا ویستوویەتی بزنسەکەی بەرەوپێش ببات لەم وڵاتەدا. ئەو چاوی لە یاریگای پێشبڕکێی کاپانێل لە رۆمایە و دەیەوێت وەبەرهێنان لە هەندێک ئەسپی پێشبڕکێ لە رۆما بکات و بەدوای هاوبەشێکی بازرگانیدا دەگەڕێت بۆ ئەم کارە و مێهمێت زەکی چەلیک، بەرگریکارە تورکەکەی یانەی رۆما، ئارەزووی هاوبەشیکردنی لەگەڵیدا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button