ئاسیائه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

مۆرینیۆ داوای هێرشبەرێکی ئێرانی دەکات

یاریگا
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی رۆمای ئیتاڵیا لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ وەرزی نوێ گۆڵکارێکی بە توانا بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە کە راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە داوای لە یانەکەی کردووە سەردار ئازمون هێرشبەری ئێرانی یانەی زێنیت سان پێتەربورگی رووسی بگوازنەوە و ئەو یانەیەش ئامادەیە ئالۆگۆڕی لەگەڵ ئەو یانەیە بکات، واتە یاریزانێکی یانەکەیان تێکەڵ بەم گرێبەستە بکەن.

ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردووەتەوە کە ئەرکی رۆما بۆ ئەم گواستنەوەیە ئاسان نابێت، چونکە یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانی ئامادەیە ئەو یاریزانە بەرامبەر 18 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button