خوله‌کانی دیکە

بەپەلە: کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەکات

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەوانەیە ئەم زستانە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئەمڕۆ بۆمبێکی چاوەڕواننەکراوی تەقاندەوە و، ئاشكرای کردووە، رۆناڵدۆ داوای کردووە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات و، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری ئەو یانەیەش لە رێگەی جێرارد پیکێ بەرگریکاری یانەکەی پەیوەندی بەم یاریزانەوە کردووە و، سەرۆکایەتی یانەکەشی ئاگادار کردووەتەوە پێویستیان بە گۆڵکارێک هەیە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا بەهۆی پەیوەندیە بەهێزەکەی لەگەڵ خۆرخێ مێندێز بەرێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ، لەوانەیە هەوڵەکانی بەم زووانە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێ بکات.

هەرچەندە هەموو ساڵێک رۆژی 28ـی دێسێمبەر لە ئیسپانیا رۆژی درۆ کردنە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەم رۆژنامەیە هەواڵەکەی وەکو گاڵتە پێکردن بڵاوکردبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button