ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

وادەی ئەنجامدانی یەكەم یاری فیران تۆرێس بە درێسی بارسێلۆناوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا وادەی ئەنجامدانی یەكەم یاری فیران تۆرێسی ئیسپانییان بە درێسی بارسێلۆناوە ئاشكرا كرد.

بارسێلۆنا و فیران تۆرێس گەشتوونەتە ڕێككەوتن سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی زستانەدا بۆ ماوەی پێنج وەرز و نیو بە بری 55 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆن گۆڕانكاری.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یاریزانەكە پشكنینە پزیشكیەكان ئەنجام بدات و چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی سێشەممە لە كامپ نۆو بناسێندرێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی فیران تۆرێس لە ڕۆژی 8ی مانگی یەك ئامادەیە بۆ یاریكردن بە درێسی بارسێلۆناوە بەرامبەر گرانادا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button