ئه‌وروپائیتاڵیا

رامسی ژمارەی درێسی لە یانە نوێیەکەی ئاشکرا بوو

یاریگا
ئارۆن رامسی، ناوەڕاستکاری وێلزی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا لەگەڵ یانە نوێیەکەی درێسی ژمارە 8 دەپۆشێت.

خانمە پیرەکە بریاریداوە کە ناوەڕاستکاری نوێ یانەکەیان درێسی ژمارە 8 پێبدرێت، ئەم درێسە پێشتر مارکیزیۆ لەبەری کردووە و دوای چوونی ئەم یاریزانە بۆ خولی رووسیا هیچ یاریزانێک ئەم درێسەی نەپۆشیوە.

رامسی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسێناڵی ئینگڵاند، بریاریدا بە شێوەیەکی خۆرایی پەیوەندی بە یوڤێنتۆس بکات.

Back to top button