ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

مباپێ: بردنەوەی چامپیۆنسلیگ زۆر گرنگترە لە بردنەوەی باڵۆن دۆر

یاریگا- کیلیان مباپێ ئەستێرەی لاوی فەڕەنسیی و یانەی پاریس سان ژێرمان ڕای خۆی لە بارەی بەراوردکردنی گرنگیی  چامپیۆنزلیگ و باڵۆن دۆر دەخاتە ڕوو.

مباپێ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵیی ESPNدا گوتی: “بردنەوەی چامپیۆنزلیگ زۆر گرنگترە لە تۆپی ئاڵتوونیی. چونکە تۆپی ئاڵتوونییش ببەیتەوە، لە یادگەی مێژوودا نامێنیتەوە. تۆپی پێ یانەیەکی بە کۆمەڵە، 10 یاریزان بەرامبەر 10 یاریزان. خۆ ئەگەر یاری تێنسمان بکردایە ئەوە بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونییم هەڵدەبژارد.”

هەر لە چاوپێکەوتنەکەدا لاوە فەڕەنسییەکە بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونیی دەبەستێتەوە بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگەوە بە پلەی یەکەم، دواتر خەڵاتە تاکەکەسییەکان.

مباپێ تەمەنی 20 ساڵە و لە مۆناکۆوە ڕووی کردە پاریس، بەڵام هێشتا چامپیۆنزلیگی نەبردۆتەوە. لە ئێستادا ناوی دەبەسترێتەوە بە ڕیاڵ مەدریدەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button