ئه‌وروپائەفریقائیسپانیائینگڵته‌را

ئارسێناڵ ئامادەیە ئالوگۆریەک لەگەڵ بارسێلۆنا بکات

یاریگا
میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسێناڵ ئامادەنیە چیدیکە یاری بە ئاوبامێیانگ هێرشبەری گابۆنی یانەکەی بکات و، یانەکەشی ئاگادار کردووەتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کارگێری گەنەرز دەیەوێت دەستبەرداری هێرشبەرە گابۆنیەکەی بێت و، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاش ئامادەیە ئەو یاریزانە بەشێوەی خواستن بگوازێتەوە، بەڵام یانە لەندەنیەکە رەتیدەکاتەوە بەشێوەی خواستن دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن و، بەرامبەر ئەو یاریزانە، داوای فلیپ کۆتینیۆ یاریزانی بەڕازیلی ئەو یانەیە دەکەن.

ئۆبامێیانگ بەهۆی ئەوەی پێشتر درۆی لەگەڵ راهێنەری یانەکەی کردووە، ئێستا زۆر بە کەمی یاری پێدەکرێت و یانەکەشی دەیەوێت دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button