ئه‌ڵمانیائه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

رافینیا وەکو شوێنگرەوەی کومان دەچێتە بایرن میونشن

یاریگا
کارگێری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە هەوڵی ئەوەدایە، رافینیا هێرشىەری بەرازیلی یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی TNTSportsBRـی بەڕازیلی ئاشکرای کردووە، کارگێری باڤارییەکان چەند رۆژێکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی دەستپێکردووە و، ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە، 50 ملیۆن یۆرۆ ئەم زستانە پێشکەشی یانە ئینگلیزیەکە بکەن.

رافینیا بە گواستنەوەی بۆ ریزەکانی بایرن میونشن، وەکو شوێنگرەوەی کینگسلی کومانی فەرەنسی دەبێت، چونکە دەنگۆیەک هەیە ئەو یاریزانە ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و یانەکەی جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button