ئیسپانیاگرنگترین

سێ یاریزانی ریاڵ مەدرید لە کۆرۆنا چاک بوونەوە

بەشێکی زۆر لەو یاریزانانەی مەدرید کە تووشی کۆڤید ١٩ هاتبوون، ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاند.

بەگوێرەی خۆزێ سانچێزی رۆژنامەنووسی ئیسپانی هەریەک لە بەیڵ، رۆدریگۆ و ئالابا ئەمڕۆ پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوەتەوە و پشکنینەکان بە نەرێنی هاتوونەتەوە. بەمەش هەرسێکیان لەگەڵ گەڕانەوەی یارییەکانی لالیگا لە سەرەتای ساڵی نوێ دەگەڕێنەوە یاریگاکان.

شەوی رابردوو مەدرید بە پێنج یاریزانی یەدەگەوە رووبەرووی بلباو بووەوە و توانی ٢-١ شکستییان پێبهێنێت. مێرەنگی چاوەڕێی هەواڵی خۆشە بۆ کەیسی لونین، مارسێلۆ و ئاسێنسیۆ و کارڤاخال و ئیسکۆش کە بەهۆی کۆڤید و پێکان دوورکەوتوونەتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button