ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ئەمشەو کلاسیکۆیەکی دیکەیە لە چارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو یارییەکانی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ ئافرەتان بەڕێوەدەچێت.

یانەی بارسێلۆنای پاڵێوراوی سەرەکی بۆ بردنەوەی ناسناوەکە دەبێتە میوانی ریاڵ مەدرید . خانمانی بارسا لەم دواییەدا سەرجەم یارییەکانی بە ئەنجامی گەورە بردووەتەوە، مەدریدیش لە ئاستێکی باشدایە بەڵام هەفتەی پێشوو لە خولی ئیسپانی ٥-٠ بەرامبەر بارسا تووشی شکست هات.

یاری دووهەمی ئەم قۆناغە لە نێوان بایەرن و پاریس دایە.

سبەی شەویش دوو یاری دیکە بەڕێوەدەچێت بەم جۆرە:

یوڤێنتۆس – لیۆن

ئارسناڵ – وۆلڤسبۆرگ

هەفتەی داهاتووش لە رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە راستەوخۆ یارییەکانی قۆناغی گەڕانەوە بەڕێوەدەچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button