ئه‌وروپائیسپانیا

ئیسکۆ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

یاریگا
ئیسکۆ ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوت کە هەڵگری پەتاکەیە.

رۆژنامەی مارکای وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی شاهانەکان دوێنێ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە و، ئەمڕۆ ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە، واتە ئەو یاریزانە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بەم شێوەیە تاوەکو 10 رۆژی داهاتوو پێویست کەرەنتین بکرێت و بەشداری راهێنان و یارییەکانی یانەکەی نەکات.

ئیسکۆ دەبێتە هەشتەم یاریزانی ریال مەدرید لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت و، هەر ئەمڕۆ داڤید ئالابا بەرگریکاری نەمسایی یانەکەش پشكنینی بۆ کراوە و چاوەڕێ وەڵامەکەی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button