ئیسپانیائینگلتەرا

” بارسێلۆنا لەگەڵ هێرشبەرێک گەیشتووەتە رێکەوتن ”

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانانە دەکات، کە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکەیان بۆ زستانی داهاتوو داوایان کردووە و یەکێک لەو یاریزانانەش فێران تۆرێس هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزیە.

جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای کردووە، کارگێری ئەو یانەیە ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستی بە گفتوگۆ کردن کردووە و، هەردوولا لەسەر گواستنەوە رێکەوتوون، ئەوەی ماوە تەنها ئەوەیە کە یانەکەی رازی بکەن دەستبەرداری بێت. بۆیە چاوەڕێ دەکرێت سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو یاریزانە پەیوەندی بە بارساوە بکات.

تۆرێسی 21 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی لە هاوینی ساڵی 2025 کۆتایی دێت، ئەو یاریزانە ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری چوار یاری لە پرێمەرلیگ کردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button