ئه‌وروپائینگڵته‌را

” پرێمەرلیگ بەردەوام دەبێت ”

یاریگا
ماوەیەکە شەپۆڵێکی نوێ کۆرۆنا وڵاتە ئەوروپیەکانی گرتووەتەوە بە تایبەت بەریتانیا، کە بەم هۆیەوەی ژمارەیەکی زۆر لە یاریزان، راهێنەر و کارگوزارەکانی یانەکان تووشی پەتاکە بونە و ئەنجومەنی پرێمەرلیگیش دواخستنی خولەکە رەتدەکاتەوە.

ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵاند لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، ئێمە بەباشی ئاگاداری دۆخەکەین و ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانان، راهێنەران و کارگوزارەکانی یانەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بونە، بەڵام هەموو ئامانجمان ئەوەیە کە خولەکە بە سەلامەتی بەردەوام بێت و، ناکرێت جارێکی دیکە پرێمەرلیگ دوابخرێتەوە.

دوای سەرهەڵدانەوەی شەپۆلە نوێیەکە، چەندین یاری لە پرێمەرلیگ دواخراون، هەر ئەمشەو یاری نێوان لێستەر سیتی و تۆتێنهام لە گەڕی حەڤدەی خولەکە دواخرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button