ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کۆنتی کاپتنەکەی ناپۆلی لە تۆتنهام دەوێت

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کۆتنی هەوڵی گواستنەوەی لۆرێنزۆ ئینسینی کاپتنی ناپۆلی دەدات بۆ پریمەرلیگ.

ئینسینی ٣٠ ساڵ لە ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت لە و تا ئێستا تازەنەکراوەتەوە. بەگوێرەی ریپەبڵیکای ناپلسی، راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەیەوێت سوود لەم هەلە وەربگرێت بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانەدا ئینسینی بە پارەیەکی کەم بگوازێتەوە بۆ تۆتنهام.

پێشتر بۆ ماوەیەکی کەم کۆنتی لەگەڵ ئەو یاریزانە کاری کردووە کاتێک راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بوو لە نێوان ٢٠١٤-٢٠١٦ بەڵام ئینسینی پێکانی هەبوو تەنها شەش یاری لەژێر راهێنەرایەتی کۆنتی دا بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button