ئه‌وروپا

43 ساڵ پێش ئێستا تەکنیکێکی نوێ لە تۆپی پێ داهێنرا “پەناڵتی پانێنکا”

یاریگا- لە فیناڵی یۆرۆی ساڵی 1976ی نێوان چیکۆسلۆڤاکیا و ئەڵمانیای ڕۆژاوا، کە یارییەکە گەشتە لێدانە یەکلارەکەوەکان، ئەنتۆنین پانێنکای یاریزانی ناوەڕاستکاری هێرشبەریی چیکۆسلۆڤاکیا بە شێواز و تەکنیکێکی تازە لێدانە سزاکەی جێبەجێ کرد و گۆڵی پێ تۆمار کرد.

ئەوەی وەک لایەنێکی لەبیرنەکراوی پەناڵتییەکە ماوەتەوە، ئەوەیە کە پانێنکا بەرامبەر یەک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی مێژووی تۆپی پێ، سێپ مایەر، ئەنجامی دا.

لەو ساتەوە، یاریزانان هەوڵی لاساییکردنەوەی پانێنکا دەدەن لە ئەنجامدانی “لێدانی سزای پانێنکایی”. بەڵام  ئەوەی وەک داهێنەرەکە دەمێنێتەوە، هەر یاریزانەکەی چیکۆسلۆڤاکیایە کە خۆی و هەڵبژاردەکەشی ناوی خۆیان بە ئاوی زێڕ نووسیەوە لە بوون بە پاڵەوانی جامەکە.

– ڤیدیۆی پەناڵتێکە:

– هەندێک لە لاساییکەرەوەکانی پانێنکا:

بابەتی زیاتر

Back to top button