ئه‌مریکا

ماتیۆس بۆ خەڵکی ئەرژەنتین: ئەگەر حەزتان لە مێسی نیە، دەتوانێت بێت بۆ ئەڵمانیا و پاسپۆرتی دەدەینێ

یاریگا- لۆتار ماتیۆسی ئەفسانەی ئەڵمانی پەیامێکی بۆ خەڵکی ئەرجەنتین هەیە سەبارەت بەو ڕەخنە و چاوەڕوانیانەی لە لیۆنێل مێسی کاپتن و ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەکەیان هەیانە سەبارەت بە نەبردنەوەی هیچ نازناوێکی گەورە لە سەردەمی ئەستێرەکەی چەندین ساڵەی بارسا.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی La Nacionی ئەرجەنتینی، ماتیۆس بە دەربڕینێکی گاڵتەئامێزانەوە گوتی: “ئەمە شتێکی باوەڕ پێ نەکراوە. ئێوەی خەڵکی ئەرژەنتین حەز بە مێسی نین، ئەوا دەتوانێت بێت بۆ ئەڵمانیا و ئێمە بە باوەشی کراوەوە چاوەڕێی دەکەین و پاسپۆرتیشی دەدەینێ. من ناتوانم لەمە تێبگەم. ئەمە هەر هەمان ئەو مشتومڕەیە ئایا مارادۆنا و مێسی کامیان باشترە. ئەرجەنتینەکان خۆشبەختن کە خاوەنی ئەم دوو یاریزانەن، کەچی شەڕیانە لەسەر ئەوەی کامیان لەویتر باشترە؟ ئەوان خاوەنی دوو لە باشترینەکانی مێژوون.”

ڕەخنەکانی خەڵکی ئەرجەنتین دوای ساڵانێک دێت لە چاوەڕوانی و هیوا بە بردنەوەی نازناوێک کە لەوەتەی 1993 لێی بێ بەشن. لە بەرامبەردا دوای دەرکەوتن و درەوشانەوەکەی لیۆی خاوەنی شەش باڵۆن دۆر، تا ئێستا توانیویەتی 34 نازناوی ناوخۆیی و کیشوەری و جیهانی لەگەڵ بلاوگرانا بە دەست بهێنێت. لەگەڵ تانگۆشدا چوار جار لە یاریی کۆتایی خۆی بینیوەتەوە و بەبێ بردنەوەی نازناوەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button