ئه‌ڵمانیا

وادەی یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی جامی ئەڵمانیا ڕاگەیەنرا

یاریگا- دوای دوو هەفتە لە بەڕێوەچوونی یارییەکانی بۆندسلیگا، وادەی دەستپێکردنەوەی جامی ئەو وڵاتەش ڕاگەینرا.

تیروپشکی جامی ئەڵمانیا بۆ چوارگۆشەی زێڕین کە لە مانگی مارس ئەنجام درا، تێیدا بایەرن میونخ ڕووبەڕووی فرانكفۆرت، هەروەها ليڤەركوزن بەرامبەر ساربروكين یاری دەکەن.

وا بڕیارە یاری یەکەمی قۆناغەکە رۆژی سێشەممە، 9ی مانگی داهاتوو لە نێوان ساربروکین و لیڤەرکوزن و، یاری دووەمیش ڕۆژئ دواتر و لە 10ی هەمان مانگ، بایەرن و فرانکفۆرت ئەنجام بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button