ئه‌ڵمانیا

ئاماژەکانی دەستپێکردنەوەی بۆندسلیگا دەرکەوت

یاریگا- ئاماژەکانی دەستپێکردنەوەی بۆندسلیگا دەرکەوتن، ئەوەش دوای لێدوانی  سەرۆکوەزیرانی باڤاری ئەڵمانیا.

سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هەموو جیهانی گرتەوە، بووە هۆی پەکخستنی تەواوی جومگە سەرەکییەکانی وڵاتان و لە نێویشیاندا وەرزش، کە هەموو خولەکانی لە جیهاندا وەستاند.

لەم بارەیەوە مارکۆس سۆدێر، پێی وایە کە بەپێچەوانەی ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت تۆپی پێی ئەڵمانیا زۆر لەوە زیاتر دوا بکەوێت، گوتی: “ڕەنگە تا 9ی مانگی داهاتوو بگەڕێینەوە بۆ یاریگاکان.”

ڕای جۆراوجۆر هەیە لە بارەی چۆنیەتی بەردەوامبوونی خولە جیاوازەکان، ڕەنگە بۆندسلیگا یەک لە ئاڵۆزترینەکانبێت، بەوپێیەی ڕکابەری ئەم وەرزەی خولەکە زۆر چڕ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button