ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

یەكەم لێدوانی میسی دوای تیروپشكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

یاریگا-

لێدوانی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی سەبارەت بە تیروپشكی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە تیروپشكی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگدا یانەی پاریس سان جێرمان ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەبێتەوە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە ئەفسانەكەی تانگۆ ووتی: ئامانجی پاریس سان جێرمان بردنەوەی چامپیۆنسلیگە ، ئەوە ئامانجی سەرجەم یانەكانی دیكەشە ، ئەوە پاڵەوانیەتیەكی تایبەتە بۆ سەرجەم یانە گەورەكان.

هەروەها ووتیشی: پەیوەندیكردنم بە پاریسەوە گۆڕانكاریەكی گەورە بوو ، چونكە چەندین ساڵ بوو لەیەك شوێن دەژیام ئاسان نەبوو گۆڕانكاری ، بەڵام لە بارودۆخێكی زۆر باشداین ، لە شارێكی نایاب ، لە یەكێك لە باشترین یانەكانی جیهان.

بابەتی زیاتر

Back to top button