ئه‌وروپائەفریقائینگڵته‌را

ئارسێناڵ دەستبەرداری ئاوبامێیانگ دەبێت

یاریگا
بەهۆی ئەو کێشانەی هەفتەی رابردوو پیەر ئێمریک ئاوبامێیانگ هێرشىەری گابۆنی یانەی ئارسێناڵ بۆی درووست بوو، یانەکەی بریاریداوە چیدیکە نیشانەی کاپتنی بەم یاریزانە نەدرێت و هاوینی داهاتووش دەستبەرداری دەبن.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو هێرشبەرەکەی گەنەرز یانەکەی ئاگادار کردەوە بەهۆی راپەڕاندنی ئیش و کاری تایبەتی خۆی دەیەوێت سەردانی شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا بکات، بەڵام دواتر دەرکەوت قسەکانی راست نەبوون و، بۆ ئەنجامدانی تاتۆ گەشتی ئەم شارەی کردووە، هەر بەم هۆیەوە لە یاری یانەکەی دوورخرایەوە و ئێستاش کارگێری یانەکەی بریاریداوە دەستبەرداری بێت.

ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی بڵاوکردەوە یانە ئینگلیزیەکە لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک لە هاوینی 2022 وەکو شوێنگرەوەی ئاوبامێیانگ دەست پێکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button