ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: وادەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەگوێرۆ دیاریکرا

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریارە سبەی چوار شەممە ەبشداری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بکات و داهاتووی خۆشی یەکلایی دەکاتەوە.

هەژمارەی فەرمی تویتەر یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، سبەی چوار شەممە کاتژمێر 15:00 بەکاتی هەولێر، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەکەی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا باس لە داهاتووی خۆی دەکات، سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە وازهێنانی یاریزانەکە نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەم یانەیە بڵاویان کردووەتەوە، ئەو یاریزانە لەم کۆنفڕانسەکە وازهێنانی لە یاریکردن رادەگەینێت.

ئەگوێرۆ دوای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا، بەهۆی پێکان ماوەیەکی زۆر نەیتوانی بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات و، دوای گەڕانەوە لە یاری بەرامبەر رایۆڤایێکانۆ تووشی نەخۆشی دڵ بوو، بەم هۆیەوە پزیشکەکانی ئاگاداریان کردووەتەوە پێویستە واز لە یاریکردن بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button