ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک چڕتر دەکات

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت بۆ ئەم زستانە چەند یاریزانێکی نوێ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ماوەیەکە گفتوگۆکانیان بۆ گواستنەوەی جولیان ئالڤارێز هێرشبەری ئارجێنتینایی دەستپێکردووە.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، چاڤی هێرناندێز راهێنەری بلاوگرانا، لیستێکی پێشکەش یانەکەی کردووە بۆ ئەوەی زستانی داهاتوو بۆ ریزەکانیان بگوازرێنەوە، یەکێک لەو یاریزانانەش هێرشبەرە 21 ساڵانەکەی یانەی ریڤەرپلەیتە و، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوولا گفتوگۆی فەرمیان لەگەڵ یەکتری دەستپێکردووە.

ئالڤارێز گرێبەستەکەی هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و، یانەکەشی ئامادەیە ئەم هاوینە بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت. ئەو یاریزانە ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 44 یاری کردووە و توانیویەتی 21 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.

Back to top button